٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٢٠:٢٨
کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی چێندراو لە باشوری شاری موسڵ تەقێندرایەوە

کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی چێندراوی تاقمی تێرۆریستی داعش لە باشوری شاری موسڵ تەقێندرایەوە

کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی چێندراو لە باشوری شاری موسڵ تەقێندرایەوە

کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی چێندراوی تاقمی تێرۆریستی داعش لە باشوری شاری موسڵ تەقێندرایەوە ، شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق لە راگەیەندراوەێکدا بڵاویکردەوە ، فڕۆکەیەکی جەنگیی لە جۆری “سی ئێچ فۆڕ” کە سەر بە ھێزە ئاسمانیەکانی سوپای عێراقە ، ھێرشێکی ئاسمانی لە گوندی “زویە”ی باشوری موسڵ دژی تێرۆریستانی داعش ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ھێرشەکەشدا کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی چێندراو تەقێندراوەتەوە کە زیاتر لە “دووسەد” بۆمبی لە خۆ گرتووە ، ھەروەک ئاماژەشدراوەبەوەی کەبەھۆی بوونی برێکی زۆر لە تەقەمەنی تێیدا ، کارگەکە بەتەواوی لەناوچووە و وێران بووە .